بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین؛ «زیاد ئەلنەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەمەد حەلبووسی»، ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لە مەڕ پرسی فەڵەستین و ڕۆڵی پەرلەمانی عێراقی لە بارەی دەرکردنی یاسای بە تاوان زانینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی زایونی بەرز نرخاندو دەسەڵاتی عێراقی بە دەسەڵاتی فەلەستین و بەرخۆدان زانی.
«حەلبوسی» لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی فەرمی و جەماوەریی عێراق پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و ڕەت کردنەوەی دیاردەی چەوساندنەوەی نەتەوەی فەلەستین و داکۆکی لە مافی خۆڕاگری لە ھەمبەر داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
حەلبوسی ڕاشیگەیاند کە، عێراق دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستییە و بە دەرکردنی لێبڕاوانەی یاسای بەتاوان زانینی وەھا کردارێکیش بە ئاشکرا ئەمەی سەلماندووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کەمترین ئەرکی ئێمە پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەیە و نابێت ئەم گەلە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی داگیرکەردا بە تەنیا بھێڵینەوە.
342/